هەڵبژاردنی (2024/10/20)

لە چەند رۆژی داهاتودا هەڵبژاردنیکی گرنگ و چارەنوسسازمان لەبەردەمدایە کە زۆر جیاواز ترە لە هەڵبژاردنەکانی تر لە رووی شکلی و تەکنیکیدا.

لە هەڵبژاردنەدا سیستەمی بازنەیی و کۆتا ریکخراوەتە و چەندەها دەنگی تەزویر لادراون تا حەدیکی باش دەتوانین بڵێن شفاف کراوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبێت لەم هەڵبژاردنە خەڵک بەشدارییەکی  فراوان بکات بۆ ئەوەی دەسەڵاتیک دروست بیت کە ببێتە ئاوینەی خەڵکەکە نەوەک هەڵبژاردنی پیشو کە پارتی بە (11%)ـی خەڵکی کوردستان حوکمی تەواوی وڵاتی دەکرد.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە خەڵک ئەوە بە بیر خۆی بهێنیتەوە کە چۆن موچەکانیان خورا بەناوی پاشکەوت و بی کارەبایی و بی ئاوی وهتد …

خەڵک دەبێت ئەوەی لە پێش چاو بیت کە پارتی چۆن شەقی لە مامۆستا هەڵدا لە ناو هەولێر و کەرامەتی مامۆستایان بن پێکرد، خەڵک دەبێت ئەوە لە بیر نەکات کە ئازادی تا چ ئاستی بەرتەسک کراوەتەوە و خەڵک لەسەر کۆمینت و لایک روبەڕوی لێپرسینەوە دەکریت.

ناکرێت خەڵک زیندانیانی بادینانیان لە بیر بچێت کە بە چ ناهەقیک زیندانی کران و ئێستاش بەشێکیان لە زیندانن.

هاوڵاتی خۆشەویست، ئەگەر دەتەوێت چوار ساڵی تر هەمان سیاسەتی برسی کردن و تۆقاندن و خۆسەپێنە بەردەوام بێت لەسەرتان، ئەگەر دەتانەوێت بێ موچە و بێ ئاو و بێ کارەبا بن، ئەگەر دەتانەوێت لەسەر قوتی ئێوە کورەكانیان ببن بە خاوەن کۆمپانیا و باخیرە و ئەملاک لە دەرەوە.

ئەگەر دەتانەوێت خۆیان وەکو کوێخا و کەڵەگا ببینن و ئێوەش وەک کۆیلە، ئەوە؛ دەنگ بدە پارتی دیموکراتی کوردستان.

هاوڵاتی بەرێز ئەگەر ئەو هەمو نەهامەتییەتان ناوێت، بڕۆن بەشداربن لە هەڵبژاردن و دەنگ مەدەن بەو حزبەی ئەم هەمو نەهامەتیەتان بەسەر دێنن

99 جار خوێندراوەتەوە