هەرەسی لەناکاوی رژێمەکەی ئەسەد

هەرەسی لەناکاوی رژێمەکەی ئەسەد ؛ تەحەدایەکی گەورەی بۆ رۆژئاڤا دروست کردوە! باڵا دەستی زیاتری تورکیا وەک براوەی یەکەمی روداوەکانی سوریا و سەیرکردنی هەسەدە وەک درێژکراوەی پەکەکە، هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر قەوارەی رۆژئاڤا.

 

لەلایەکی تریشەوە، هاتنەسەر کاری هێزە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا (هەیئەی تەحریری شام)، ئەو مەترسییانەی دو هێندە کردوە.

 

ئەگەری پاشەکشەی پشتیوانی ئەمەریکا لە کوردی رۆژئاڤا، کورد دەخاتە بەردەم دیمەنێکی ژیۆپۆلەتیکی ئاڵۆز، دوژمنی زۆر و پشتیوانی سنوردار. رۆژئاڤا بۆ دەربازبون لەم دۆخە سەختە؛ پێویستی بە ستراتیژی سەربازی بەرگریکارانە و دیپلۆماسی هەیە.

 

ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە دەکەن ئەگەر پشت لە رۆژئاڤا بکەن! رۆژئاڤا زۆنێکی گرنگە بۆ رێگریکردن لە زاڵبوونی ئیسلامی توندڕەو لە ناوچەکەدا، وازهێنان لە کورد، ئەو هێڵە بەرگرییە لاواز دەکات، سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات و کاریگەریی خراپی لەسەر پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەبێت لە ناوچەکە. لەکاتێکدا پشتیوانیکردن لە کورد؛ مانای بوونی هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی هاوسەنگی ناوچەکە.

162 جار خوێندراوەتەوە