پاش (43) مانگ لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی، مانگی
ئۆكتۆبەری ئەمساڵ عومەر ئۆجەلان و كۆتایی دیسەمبەریش وەفدی (دەم پارتی) پەروین
بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر سەردانی ئۆجەلانیانكرد.
كردنەوەی دەرگای ئیمراڵی بۆ (دەم پارتی) لەلایەن (AKP)
لەبەر ئەم هۆكارانەیە:
یەكەم: یاریكردن و چاوبەستەگی لەگەڵ جیهانی خۆرئاوا لە كەیسی مافی مرۆڤ، كە
دەتوانم دانووستان بكەم و پرسی ئاشتیم لەگەڵ كورد و ئۆجەلان بۆ گرنگە، بەڵام
نامەوێت لەگەڵ قەندیل دانیشتن بكەم.
دوەم: بەكارهێنانی كارتی كورد و هاوپەیمانی (دەم پارتی) لە (CHP)
بستێنێتەوە، كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشووی پڕۆسەی دەنگدانی شارەوانییەكان و
سەرۆككۆماریدا، كورد سیگناڵی مەترسیداری دا بە ئاردۆگان و (AKP)،
كە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا (CHP)
براوە بێت.
سێیەم: یاریكردن لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، تا بڵێ من دوو هێز دەناسم
(تیرۆر-پەكەكە، قەندیل، هەسەدە)، (دەم پارتی) كە لە ڕاستیشدا، باوەڕی بە هیچ
كامیان نییە، چونكە كوردی زیندوون.
چوارەم: خاڵی گرنگ و هەقیقەتی دانووستانەكە ئەوەیە، بەڵكو ئۆجەلان قسەیەك
بكات و مخالفی قەندیل بێت، بەڵكو ببێتە خیلافی نێوان (باڵی ڕاست و چەپ)ی قەندیل و
كۆتایی بە ئاپۆیزم بێت.
پێنجەم: تا نەورۆزی داهاتوو، گەر توركیا ئەو ئەجێندایانەی دایناوە لە
(سوریا. هەرێمی كوردستان، عێراق) بۆی بچێتە پێش، ڕەنگە ئۆجەلان بانگهێشتی پەرلەمان
بكات، بەڵام دیدارە نهێنییەكانی چوار جاری ئاردۆگان و شەش جاری باخچەلی لەگەڵ
ئۆجەلان. ئاماژەن بۆ ئەوەی، كە توركیا هێشتا قسەی دڵخوازی خۆی لە ئۆجەلان
وەرنەگرتوە ئەویش ڕستە دڵخوازەكەیەتی (پەكەكە چەك دابنێت...!).
بەڵام چ سەختە بۆ توركیا، كە هەموو شتێكی مسۆگەر نەكردبێت و ئۆجەلان لە
پەرلەمان ڕاستەوخۆ قسە بكات.
پێچەوانەكەشی ڕاستە، چ سەختە ئۆجەلان، گەر دەستكەوتێكی كۆنكرێتی و لایەنی
سێیەم بەشدار نەبێت و بێت قسەیەك بكات، توركیا گەر پرسەكەی بۆ جددی دەبێت واز لەو
گەمەیەبێنێت، كە دەڵێ: (من لەگەڵ قەندیل و تیرۆر (PKK)
دانووستان ناكەم، چونكە (قەندیل، پەكەكە، ئۆجەلان و دەم پارتی)) یەك خەتن لە پڕۆسەكە...
شەشەم: لە قەندیل دووبۆچوونی جیاوازی هەیە، كە پەیوەندی بە خەتی (ڕووسیا و
ئێران) هەیە و هێشتا دیار نییە، ئایا ئەو دوو وڵاتە، كە دەیان ساڵە لە پشت
قەندیلەوەن، چرای سەوز یان سور-یان نیشانی سەركردەكانی قەندیل داوە.
52 جار خوێندراوەتەوە