گرنگترین
بزوتنەوە، رێکخراوە چەپ، ئەنارکیست، ژینگەخوازو دژە فاشیستەکان، كەپشتیوانی لە ڕۆژئاڤا
دەكەن، پاش ڕوداوەكانی سوریا، (مەزڵوم عەبدی) فەرماندەی (هەسەدە) ڕایگەیاند ئەو هێزانەی
هاتبون بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سوپاسیان دەكەین و داوا دەكەین بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی
خۆیان كە پێكهاتون لەم هێزانە:
1- بەتالیۆنی
ئازادیی نێونەتەوەیی (International Freedom Battalion): گروپێکی
چەکدارە و پێکهاتوە لەکۆکراوەی ئەو جەنگاوەرە چەپە بیانییانەی لەپاش شۆڕشی گەلانی
سوریا لەپاڵ یەکینەکانی پاراستنی گەلدا دەجەنگن، بەتەواوی پشتیوانیی شۆڕشی رۆژئاڤا
بون و دژ بەدەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش) دەوەستانەوە، ئەم بەتالیۆنە لە
(10/7/2015) لەناوچەی «سەرێکانی» دامەزرا، لەناو ئەم گروپەدا چوار ئاڕاستەی ئایدیۆلۆژیی
سەرەکی بونیان هەیە، کە ئەوانیش پێکهاتون لە: (مارکسیست لینینیستەکان ، خۆجەییەکان
[دەگەڕێنەوە بۆ ئەنوەر خۆجەی ئەلبانی]، ماویستەکان ، ئەنارکیستەکان).
2- پارتی
کۆمۆنیستی مارکسیست لینینیستی تورکیا: پارتێکی نهێنیی دژ بەدەسەڵاتدارانی تورکیایەو
ساڵی (1972) لەلایەن ئیبراهیم کایپاکایا) دامەزراوە. لەساڵی (2007)ـەوە خراوەتە ریزی
ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی تورکیاوە.
3- پارتی
کۆمۆنیستی تورکی: ساڵی (1994) دامەزراوە.
4- یەکینە
نێونەتەوەییەکانی پاراستنی گەل: ئەم لیوایە ساڵی (2016) لەلایەن جەنگاوەری بەڕەگەز
ئیتاڵی (کەریم مارسیلۆ فڕانچیزی) دامەزراوە، دامەزراندنی ئەم یەکینەیە دەگەڕێتەوە
بۆ پێشنیاری ئەو جەنگاوەرە بیانییانەی دەگەیشتنە سەر خاکی سوریاو دەیانویست پەیوەندیی
بەلیوایەکی سەربازییەوە بکەن، بەشی زۆری ئەندامانی ئەم لیوایە پێکهاتون لەکۆمۆنیست
و سۆسیالیست و ئەنارکیستەکانی ئەوروپا، لەسەرەتای هاتنیاندا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان
بڵاوکردەوەو تێیدا پڕەنسیپەکانی خۆیان بەیان کردو رایانگەیاند کەئەمە بەرەیەکی
هاوبەشی کۆمۆنیستەکان و ئەنارکیستەکانەو هەمویان دژ بەفاشیزمی داعش تێدەکۆشن.
5- پارتی
بەرەی رزگاریی میللیی شۆڕشگێڕی تورکیا: ساڵی (1978) دامەزراوەو ساڵی (1994) ناوەکەی
گۆڕاوە.
6- بونیادنانەوەی
کۆمۆنیستی (Reconstrucción Comunista): رێکخراوێکی
مارکسیست لینینیستی ئیسپانییەو ساڵی (2014) دامەزراوە، بەشداریی لەچەند چالاکییەکی
سەربازیی رۆژئاڤاو تەنانەت شەنگالیشدا کردوە.
7- یەکێتیی
شۆڕشگێڕان بۆ هاوپشتیی نێونەتەوەیی (RUIS): یەکەیەکی
سەربازیی ئەنارکیستی یۆنانییەو ساڵی (2015) دامەزراوە، بە گشتی ئەندامەکانی لەخۆبەخشە
یۆنانییەکان پێکهاتوە.
8- لیوای
بۆب کرەو (BCB): گروپی
یەکێتییە کرێکارییەکانی ئایرلەندایە، ساڵی (2014) دامەزراوە.
9- لیوای
هێنری کراسوکی (Henri Krasucki Brigade): گروپێکی
چەکداری فەڕەنسییەو ساڵی (2015) دامەزراوە.
10- هێزی
گەریلای میللیی شۆڕشگێڕی نێونەتەوەیی (IRPGF): هێزێکی
ئەنارکیستی نێونەتەوەیی بێ ڕابەرو بێ پەیکەری رێکخراوەییەو ساڵی (2017) دامەزراوە.
11- یاخیبونی
هاوڕەگەزخوازان و سوپای رزگاری: ساڵی (2017) دامەزراوە.
12- ترۆمبۆلپلێکس:
بزوتنەوەیەکی ئەنارکیستیی ئەمریکییەو ساڵی (1993) دامەزراوە.
13- زاد:
بزوتنەوەیەکی فەڕەنسییەو ساڵی (1993) دامەزراوە.
14- کەتیبەی
ئازادیی ئینتەرناسیۆنالیستی: ئەم کەتیبەیە لەناو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
دەجەنگان و ئەو هێزە بون کە لە ساڵی (2017) و دوای پاککردنەوەی پارێزگای ڕەقە لە تیرۆریستانی
داعش، هاوشێوەی هەڵکردنی ئاڵای سۆڤێت لە بەرلین پاش سەرکەوتنی سۆڤێت بەسەر ئەڵمانیادا
لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانیی دوەم، بە هەمان شێوە ئاڵای سۆڤێتیان لەو پارێزگایە هەڵکرد.
15- هێزی
جیهانیی بەرەنگاربونەوەی فاشیزم.
16- هێزی
بەرەنگاریی فاشیزمی جیهانی (AIT).
17- رێكخراوی
كوردستانی - حزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) جەرەیانێكی چەپ و ماركسیستی كوردو ئێرانییە،
لەساڵی (1983) دامەزراوە، دژی حكومەتی ئێران دەجەنگێت بۆ روخان و هێنانە كایەی سیستمێكی
كرێكاری و سۆسیالیستی، هێزێكیان نارد بە مەبەستی پشتیوانی لەهێزەكانی (یەپەگە) و
(هەسەدە)، بەڵام لەسنوری باشورو رۆژئاڤا رێگایان پێنەدراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی
كوردستانەوە دەستگیركران و گەڕێندرانەوە.
پانۆرامای
هێزە سەربازییە بیانییەکان لە سوریا و پێگەی ئینتەرناسیۆنالیزمی هێزە چەپەکان نزیک
لە یەپەگە
بە
هۆی فرەنەتەوەیی و فرەئایینیی وڵاتی سوریا لە لایەک و دەستتێوەردانی زۆری وڵاتانی
دەرەوە لە کاروباری ئەو وڵاتە لە لایەکی تر، ژمارەیە…
84 جار خوێندراوەتەوە