دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی 47 ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا، بۆ جاری دوەم و بەردەوام سزا دارایی و بازرگانی و ئابورییەکانی سەپاندەوە
بەسەر تاران-دا.
بەهای تمەنی ئێرانی، پێش دەستبەکارونی ترەمپ،
به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه، به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا
به‌رامبه‌ر به‌دۆلار و سه‌رجه‌م دراوه‌كانی تر له‌ئاستێكی نزمدابو، پاش دەستبەکاربونی
ترەمپ له كۆشكی سپی، کۆمەڵێک بڕیاری ئیمزا کرد، یەکێک لەو بڕیارانە دوبارە سزادانی
قورس بۆ سەر تاران.
دوای بڕیارەکانی ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی سیاسەتی
ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، بەهای تمه‌نی ئێرانی،
جارێکی دیکە دابەزی بۆ نزمترین ئاستی مێژویی بۆ 9 ملیۆن و 265 هەزار تمەن به‌رامبه‌ر
به 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ، داوای راگرتنی هەناردەکردنی
نەوتی ئێران دەکات، هەوڵدەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت،
بەڵام ئاماژەی بەوەشداوە دەیەوێت لەگەڵ تاران بگاتە رێککەوتن، پاش ئه‌وه‌ی كه
ئابوری و دارایی و دراوه‌كه‌ی ته‌واو سست و لاواز بكات، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی تاران
به لاوازی و ناچاری بخاته ژێر فشاری رێكکه‌وتنێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی واشنتۆن و زیانی
تاران‌دا بێت.
لە رۆژانی رابردودا، ترەمپ، جەختی لەسەر زیادکردنی
سزاکان کردەوە و لەبەرامبەردا رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵا خامنەیی، بەهەمو
شێوەیەک رەتی کردەوە دانوستان لەگەڵ ئیداره‌ی ئێستای ئەمەریکا بکەن، ئەم دوو هەنگاوە
جارێکی تر، بەهای تمەنی بۆ نزمترین ئاست دابەزاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن،
كه گفتوگۆ له‌نێوان واشنتۆن و تاران‌دا هه‌یه، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی پوزەتیڤی نوێ
لەپەیوەندییەکانی هەردولا نەیەتەدی، پێمانوایە بەهای تمەن زیاتر و بەردەوام بەرەو
دابەزین و داڕمان دەڕوات.
لەڕوی ئابوری و داراییەوە ئەوەی تارانی لەبەرامبەر سزاکانی واشنتۆندا
راگرتوە، چه‌ند هۆکارێكه:
یەکەم:- ئەو سیستمە داراییە بانکییەی کە تاران
پەیڕەوی دەکات، بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بانكی، پارە بەکاش (نه‌قد) دەستاودەست ناکرێت،
به‌ڵكو به‌كارتی بانكی و ئه‌ژماری بانكی ئه‌لیكترۆنی، له‌هه‌مانكاتدا لەژێر کۆنتڕۆڵی
تەواوی حکومەتدایە، هه‌مو لایه‌ك به یاسا پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنی.
دووەم:- تا رادەیەک تاران توانیویه‌تی، خۆژێنی
ئابوری لە کەرتەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاریی و بازرگانی ناوخۆیی و
ده‌ره‌كی هەیە، هۆکارێکی یارمەتیدەرە بۆ نەڕوخان و داتەپینی ئابوری و دارایی کۆماری
ئیسلامی ئێران.
سێیه‌م:- بونی خزمه‌تگوزاریی ئاو و كاره‌با و
غاز، بۆ به‌كارهێنان له‌هه‌ردو ئاستی ماڵان و پیشه‌سازی، سه‌ره‌رای كه‌مبونه‌وه‌ی
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردودا، به‌ڵام هێشتا له‌ئێران نه‌بوه‌ته دیارده و قه‌یران.
پێدەچێت بەدرێژایی زیاتر له 40 ساڵی ململانێ و
ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، بێزراوترین سەرۆکی ئەمەریکا بەلای ده‌سته‌ڵاتدارانی
تارانه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ بێت، چونکە ئەوەی لەپلان و خەیاڵیدا بێت بۆ داڕوخان و
داتەپینی ئابوری ئێران، به‌هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب، ئەنجامی دەدات.
بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، بەهۆى بەرزبونەوەى رێژەى
هەڵاوسان و دابەزینى بەهاى دراوەکەیان، رێژەى بێکارى لە ئێران زیادیکردوە و نرخی خۆراک
و کرێ خان‌و بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبوەتەوە.
هەروەها مامەڵەکارانى بازاڕە داراییەکان، هۆکارى
دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى بۆ هەڕەشە و سزاکانى ئەمەریکا بۆسەر ئێران دەگێڕنەوە،
پێشبینى دەکەن لەم چەند رۆژەدا بەهاى 100 دۆلار بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەن.
358 جار خوێندراوەتەوە