ڕۆژنامەیەکەی
ئیسرائیلی ئاشکرای کردوە حەماس تەکنیکی نوێ بەکاردەهێنێت بۆ ڕوبەروبونەوەی سوپای
ئیسرائیل و بۆ مانەوە و پاراستنی هێزی لە ناوچەکە راستەوخۆ روبەڕوی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا نییە و شەڕی
پارتیزانی دەکات.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندوە، حەماس هەوڵدەدات هێزی سەربازی خۆی
لە کەرتی غەززە بپارێزێت، هەر بۆیەش خەریکی شەڕی ڕاستەوخۆ نییە لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە
سەربازییە ئیسرائیلییە، هێشتا ئیسرائیل سەرکەوتو نەبوە لە بردنەوەی شەڕی حەماس یان
شکستپێهێنانی، هەروەها نەیتوانیوە ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە لەلایەن بزوتنەوەکە
دەستبەسەرکراون، وەربگرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە،
ئەو سەرچاوەیە شێوازی شەڕی حەماسی بە چاندنی تەقەمەنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی
غەززە دەستنیشان کردوە و ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ
پاراستنی وزەی خۆی و ئامادەکاری بۆ شەڕی گەورە یان یەکلاکەرەوەی لە داهاتودا.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای ئیسرائیل گوشار دەخاتە سەر حەماس و ژێرخانی چەکەکانی
دەکاتە ئامانج و هەوڵیش دەدات بۆ دابرانی هێزەکانی لە یەکتری بۆ ئەوەی باشتر بتوانن لەناویان بەرن.
1518 جار خوێندراوەتەوە