کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 18/04/2025
کوردستان
+
-


 کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی  پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و هیج بڕە باران بارینێكی تێدا نییە، بە پێی پێشبینیەکانیش کەشەکەی بۆ چونە دەرەوە زۆر گونجاوە.

هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما سێ تــا پــێنج پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە رۆژی رابردو.

ئاماژەی بوەشداوە، خێراى با  ( 5 بۆ 15 ) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا و ئاراستەی با لەنێوان باکوری خۆرهەڵات و باکورى رۆژئاوا

لەباەری کەشی سبەینێشەوە، بە هەمان سیوەی ئەمڕۆ دەبیێت و گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕونادات و بەڵام پلەکانی گەرما بەراور بە ئەمرۆ  بە ڕێژەى  دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.


پێشبینی پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە؛

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

463 جار خوێندراوەتەوە