کەشناسی هەرێم، رایگەیاند ئەمڕۆ لەناوچە
سنورییەکان ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە، سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر
دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە
سنورییەکانی باکور ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە، هەروەها لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ
بۆماوەیە خێرایی با چالاک دەبێت.
سەبارەت بە کەشی
سبەینی سێشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان
لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک تاوە باران لەناوچە سنوریەکانی باکورو
رۆژهەڵات.
دەشڵێت: بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :
27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی
381 جار خوێندراوەتەوە