شاندێکی دەمپارتی کە
پێکهاتون لە پەروین بوڵدان و یەکێک لە پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان
بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی میزۆپاتمیا
بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا شاندی دەمپارتی بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتون بەمەبەستی
دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئاژانسەکە ئەوەیشی
خستوەتەڕو کە شاندەکەی دەمپارتی پێکهاتون لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەڕۆڵ
پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان
لەدوای دەستپێکردنی
هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی ئەمە چوارەمین سەردانى شاندى دەمپارتیە بۆ دورگەی ئیمراڵی، پێشتر سڕی
سورەییا ئوندەر یەکێک بو لە ئەندامی سەرەکی شاندەکە، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە، تەها پەروین بوڵدان
و فایەق ئۆزگور سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەن.
53 جار خوێندراوەتەوە