پوتین یاسای پەیماننامەی ستراتیژیی نێوان مۆسكۆ و تارانی واژۆ كرد

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 21/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی روسیا واژۆی لەسەر یاسای رێکكەوتنێكی ستراتیژی نێوان مۆسكۆ و تاران و كرد كە بۆ ماوەی (20) ساڵ بەردەوام دەبێت و لەسەرجەم بوارەكان هاوكاری پێشكەش بەیەكتری دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە؛ بەمەبەستی قوڵکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا واژۆی لەسەر یاسایەك كرد كە وەك  پەیماننامەی هاوبەش و ستراتیژیی نێوان مۆسكۆ و تارانە، رێككەوتنەكە بۆ ماوەی (20) ساڵ بەردەوام دەبێت.


ئەوەیانخستوەتەڕو، پەیماننامەكە ستراتیژییەكە سەرجەم بوارەكانی نێوان روسیا و ئێران دەگرێتەوە، بەتایبەتی بوارەكانی بەرگریی، روبەڕوبونەوەی تیرۆر، وزە، دارایی، گواستنەوە، پیشەسازیی، كشتوكاڵ، زانست و رۆشنبیری و تەكنەلۆژیا.


میدیاكانی روسیا رونیانكردوەتەوە، بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەی دەریای خەزەر، ئاسیای ناوەڕاست، قەفقاز و  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەردو وڵات (روسیا و ئێران) بەهاوبەشی كار دەكەن، هاوكات لە روی ئابورییەوە  پێدەچێت لە وڵاتانی سێیەمدا بەهاوبەشی وەبەرهێنان بەگشتی و بەتایبەتی بواری ئینتەرنێتدا بەتایبەتی ئەنجام بدەن.


پێشتر و لە (17ـی 1ـی 2025) و بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان و پێشكەشكردنی هاوكاری بەیەكتر، هەریەك لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا و مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران واژۆیان لەسەر رێككەوتنێكی ستراتیژیی نێوانیان كرد.

404 جار خوێندراوەتەوە