لەچوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەدا کە
ماوەى چوار ڕۆژە لە کەمپى هۆڵ دەستى پێکردوە زیاتر لە 40 ئەندامى
داعش دەستگیرکراون.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویکردەوە، هێزەكانی
ئاسایشی ناوخۆ بە بەشداری یەكینەكانی پاراستنی ژنان، ماوەی چوار ڕۆژە ئۆپەراسیۆنێكی
ئەمنیان لەناو كەمپی هۆل لە باشوری حەسەكە دەستپێکردوە و تێیدا 43 ئەندامی
داعش دەستگیرکراون.
عەبدولڕەحمان عەنتەر، بەرپرسى ئاسایشى کەمپەکانى
کانتۆنى جەزیرە رایگەیاند، لە دو ڕۆژى یەکەمى ئۆپەراسیۆنەکەدا27 ئەندامی
داعش دەستگیرکران، لە سێیەم ڕۆژیشدا 16 ئەندامی دیکەى داعش دەستگیر
كران و دەستبەسەر سێ چەکیشدا گیرا کە یەکێکیان لە جۆرى کلاشینکۆف
بوە ، سەرجەم دەستگیركراوەكانیش گواستراونەتەوە بۆ بەشی ئەمنی بۆ لێكۆڵینەوە.
راشیگەیاند: ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنەکە هەڵوەشاندنەوەی
شانە نوستوەكانی داعشە لەناو كەمپەكەدا، چونکە زانیاریان هەبوە لە بارەى جموجۆڵی
ئەندامی داعش لە ناو کەمپەکە و هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن.
59 جار خوێندراوەتەوە