بۆ
یەكخستنی سیستەمی موچەی موچەخۆرانی عێراق، سەرۆك وەزیران داوای هەمواركردنەوەی
یاساكان دەكات.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
دوشەممە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كەلە باڵەخانەی شاری گەشتیاری ئور
لە پارێزگا زیقار بەڕێوەچو، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك
وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ بەمەستی یەكخستنی سیستەمی موچەی موچەخۆران و خەرجكردنی
دەرماڵە جیاوازەكان، یاسا پەسەندكراوەكان پێویستیان بە هەموار كردنەوە هەیە.
ئەوەیخستوەتەڕو:
ژمارەی ئەو یاسا و رێنماییانەی كە تایبەتن بە خەرجكردنی موچە لە وڵات (34) یاسا و
رێنمایین، بۆیە ئەو جیاوازییە گەورەی لە پێدان و دابینكردنی موچە دروستكردوە.
نوسینگەی
راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە
بودجەی ساڵی (2024) كەبڕەكەی لە (213) ترلیۆن دینار بوە كە (90) ملیار دیناری بۆ
موچە، (40) ترلیۆن دینار بۆ خەرجییە كارگێریەكان و (13) ترلیۆن دیناری دیكە بۆ پڕۆژەکانی
وەزارەت و پارێزگاکان تەرخان كرابو.
337 جار خوێندراوەتەوە