تەنیا لە سێ مانگى یەکەمى
2025 دا، زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکراون، بڕێکى
زۆرى مادەى هۆشبەریش دەستى بەسەرداگیراوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەرونییەکانى عێراق، دەستگیرکردنى سێ هەزار و شەش تۆمەتبارى ماددەى هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنى 2 تۆن
و 166 کیلۆ مادەى هۆشبەرى، تەنیا لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا راگەیاند.
هەر لەوە ماوەیەدا، 973 تۆمەتبارى
بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیش لە دادگا سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامى روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان 2 تۆمەتبار
کوژراون و 13 کەسیشیان لێ بریندار بووە.
59 جار خوێندراوەتەوە