راوێژكاری
دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە: بودجەی گشتی دەتوانێت موچە و خزمەتگوزاری و پشتیوانی كەرتی
كشتوكاڵ دابین بكات و كورتهێنانەكەش لەڕێگەی قەرزکردنی ناوخۆیییەوە بەئاسانی دابین
دەكرێت.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
دوشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الصباح)ـی عێراقی د.مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەسەر بنەمای سیاسەتی دولایەنە، بودجەی گشتی هەر
سێ ساڵەكەی (2023" 2024 و 2025) كە سیاسەتێکی دارایییە بنیاتنراوە، كە تیایدا
نرخی یەك بەرمیل نەوت بە (70) دۆلاری ئەمەریكا خەمڵێنراوە لەگەڵ گریمانەی
كورتهێنان كە بڕەكەی بە (64) ترلیۆن دینارە.
وتیشی:
بودجەی گشتی عێراق لەتوانایدایە كە سەرجەم پێداویستییە سەرەتاییەکانی لە موچەی
فەرمانبەران، خانەنشینی، چاودێری کۆمەڵایەتی دابین بكات، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژە
خزمەتگوزارییەکان بە کەمتر لە (150-156) ترلیۆن دینار و پشتیوانی لە كەرتی
کشتوکاڵییش بكات.
رونیكردەوە،
بڕی ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی گشتیدا بە (64) ترلیۆن دینار دیاریكراوە، دەتوانرێت
لەڕێگەی قەرزکردنی ناوخۆیییەوە بەشێوەیەكی ئاسان دابین بکرێت بەبێ ئەوەی کاریگەری
لەسەر سەقامگیری ئابوری هەبێت.
راوێژكارەكەی
سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرباری ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی لە ئەنجامی دەستپێكردنی
جەنگی بازرگانی و گومرگی هاتوەتە ئاراوە، بەڵام دەكرێت بەڕێککەوتنێک کۆتایپێبهێنریت
كەئەوەش هاوسەنگی بۆ ئابوری لەسەر ئاستی
جیهان دەگەڕێنێتەوە.
143 جار خوێندراوەتەوە