ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی نیسان پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، ئەحمەد عەلوانی کە سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانی رومادی کردبو لە ساڵی 2013دا، لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزیكی سواتەوە دەستگیرکراو لە دوای بەسەربردنی 12 ساڵ لە ناو زیندان، ئەمڕۆ ئازاد کرا.
هەواڵ:KNNC
ڕوداوی دەستگیرکردنی ئەحمەد عەلوانی، بەم شێوەیە بو؛ لە دوای خۆپیشاندانەکانی رومادی کە ناوبراو یەکێک بو لەوانەی سەرکردایەتی دەکرد، رۆژی 28ـی کانونی یەکەمی 2013، هێزێکی سوات لە ناوچە بوعەلوان لە ناوەڕاستی شاری رومادی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتار .
لەکاتی هەڵکوتینە سەرماڵەکەیدا پێکدادان دروست دەبێت لەگەڵ هێزەکەدا، هێزەکە بۆ ماوهی زیاتر له كاتژمێرێك لهگهڵ پاسهوانهكانی ئهو پهرلهمانتاره روبهڕوی یهكتر بونهوه. ناوبراو دەستگیر دەکرێت و لەگەڵ دەستگیرکردنیشیدا پێنج لە پاسەوان و نزیکەکانی دەکوژرێن، کە یەکێک لە کوژراوەکان برای خۆی بوە، هێزەکەی بەرامبەریش کوژار و بریندار هەبوە.
ئەحمەد عەلوانی یەکێک بو لە سەرکردەکانی خۆپێشاندەرانی رومادی، کە ئەوکات دژی حکومەت ئەنجامیاندا و لەوکاتەدا نوری مالکی سەرۆک وەزیران بو.
ناوبراو لە کاتی روداوەکەوە تا ئێستا زینداندا بوە و ئەمرۆ بەتەواوەتی دوای 12ساڵ ئازادکرا .
91 جار خوێندراوەتەوە