لە هێرشێکی ئەمەریکا بۆسەر یەمەن 12 کەس کوژران

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 21/04/2025
جیهان
+
-

میدیای نزیک لە حوسییەکان بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی یەکشەممە ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن و بەهۆیەوە 42 کەس بونەتەقوربانی.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانی نزیک لە حوسییەکان بڵاویانکردوەتەوە، لە هێرشێکی ئەمەریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن 12 کەس کوژراون و 30 کەسیش برینداربون، ئەوەش رۆژێک دوای کوژرانی دوو کەسی دیکە بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکاوە بۆسەر یەمەن.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر بازاڕێکی قەرەباڵغ و گەڕەکی فەروا لە قەزای شوعوب.

 

ڕۆژی هەینی حوسییەکان ڕایانگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کە بەندەری نەوتی ڕاس عیسا لە پارێزگای ئەلحودەیدە لە کەناراوەکانی دەریای سوور (رۆژئاوا)ی کردە ئامانج، 80 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش برینداربون.

 

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە لە دوای هێرشی بزووتنەوەکە بۆ سەر باشوری ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، حوسییەکان دەیان هێرشی موشەکییان لە دژی ئیسرائیل و دژی ئەو کەشتیانەی لە دەریای سوور کە بانگەشەی ئەوە دەکەن پەیوەندییان پێوە کردوە.

107 جار خوێندراوەتەوە