وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی
راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کاتژمێر (1:00)ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجامی
تاقیکردنەوەی خولەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی هەرێمی
کوردستان، بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی
رادەگەیەنرێت.
دەشڵێت: بۆ وەرگرتنەوەى
ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى کلیک لەم لینکە بکە.
بە سەرپەرشتی وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 3 هەزار و 576 خوازیار لە (14) سەنتەری زمانی ئینگلیزی
لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی
ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی .
https://lc.digital.gov.krd/#/login
142 جار خوێندراوەتەوە