دوای تێكچونی دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورك، ئەندامی شاندی
ئیمراڵی دەمپارتی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
هەواڵ: (KNNC)
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ئامیدا، بەهۆی تێکچونی تەندروستییەوە ئەحمەد
تورک، سەرۆک شارەوانی ماردین و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی نەیتوانیوە بەشداری
لە کۆتا سەردانی شاندەکە بۆ ئیمڕاڵیی بکات.
ئاشکراشی کردوە، ئەحمەد تورک ئەندامی شاندی ئیمراڵی ماوەیەکی
درێژە دوچاری نەخۆشی دڵ بوەتەوە و بەهۆی خراپبونی تەندروستییەوە، ئەمڕۆ گواستراوەتەوە بۆ
نەخۆشخانیەکی ئەنقەرە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە، شەوی (15ـی نیسانی 2025) سری
سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی توشی جەڵتەی دڵ
بو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام
درا.
220 جار خوێندراوەتەوە