میدیاکانی سەر
بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر
بەندەری نەوتی ڕەس عیسا لە ڕۆژئاوایی یەمەن، جگە لە زیانی ماددی زۆر بە بەندەرەکە، تا ئێستا 74 کەس کوژراون و زیاتر لە 171 کەسی دیکەش
بریندار بون و بەردەوام ژمارەی قوربانییەکانیش بەرز دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای بۆردومانە
چڕەکەی ئەمەریکا بۆسەر بەندەری نەوتی ڕەس عیسا لەیەمەن، تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی وڵاتەکە بڵاویکردەوە،
بەهۆی بۆردومانەکانەوە 74 کەس کوژراون و 171 کەسی دیکەش برینداربون.
ئەم هێرشەی
سوپای ئاسامانی ئەمەریکا بە یەکێک لە بەهێزترین و چڕترین هێرشەکان دادەنرێت کە 15ی ئازارەوە دەستیپێکردوە، بە گوێرەی
زانیارییەکانی تەلەڤیزیۆنەکە کە سەر بە خودی حوسییەکانە، تەواوی قوربانییەکان
مەدەنین.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشەکانی پشتڕاستکردەوەتەوە،
بەڵام لەکاتێکدا پرسیاریان لەبارەی زیانی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لێکرد ، ئامادە
نەبو لەو باریەوە هیچ لێدوانێک بدات.
لای خۆشیەوە
سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، کە هێزەکانی بەندەری ڕاس عیسایان وێران کردوە، ئەمەش
لە چوارچێوەی بڕینی پێداویستییەکان و پارەدان بۆ گروپی حوسییەکانی سەر بە ئێران کە
تاران پشتیوانیان دەکات.
بەگوێرەی ئەو
ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا، بۆردومانەکە چڕبوە
و تەقینەوەیەکی گەورە و ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە بەندەرەکەدا دەرکەوتوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
یەمەن بە نزیکەی هەمو رۆژێک ڕوبەوی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بوەتەوە کە ژێرخانی حوسییەکان
دەکاتە ئامانج، لەو کاتەوەی واشنتۆن لە 15ی ئازاردا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی
سەربازی دژی ئەو گروپە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سور و
کەنداوی عەدەن ڕاگەیاند.
377 جار خوێندراوەتەوە