ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە،
سوپای ئەمریکا لە باکوری سوریا لە کۆی هەشت بنکەی سەربازیی سیانیانی داخستوە و
دەستیکردوە بە کشانەوەی سەدان سەرباز.
هەواڵ:KNNC
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەکە کە بە پشت بەستن بە دو
بەرپرسی باڵای ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، ئەمریکا ژمارەی سەربازانی لە سوریا کەم
دەکاتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی
پلانی داخستنی سێ بنکەی سەربازی لە کۆی هەشت بنکە دەستیکردوە بە کشانەوەی سەدان
سەرباز.
لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە
سوریا کە دو هەزار سەربازن، کەم دەبێتەوە بۆ هەزار و (400) سەرباز.
ساڵی ڕابردو ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ژمارەی
سەربازانی لە سوریا گەیاندوەتە دو هەزار سەرباز.
455 جار خوێندراوەتەوە