ئەو نەخۆشخانەی نەشتەرگەرییەكەی بۆ سڕەی سوریا ئۆندەر ئەنجامدا هۆشداری
لەسەر خراپی تەندروستی ئۆندەر دەدات و دەڵێت: مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە.
هەواڵ: (KNNC)
نەخۆشخانەی فلۆرێنس بڵاویكردەوە؛ مەترسی لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی بەردەوامە و تا ئێستاش لە بەشی
چاودێریی چڕدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەگشتیی دۆخی تەندروستی ئۆندەر وەک خۆیەتی، بەردەوامن
لە چارەسەركردنی هەوكردنەكانی، بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، نەخۆشەکەیان
مەترسی زۆری لەسەرە.
شەوی (15ـی نیسانی 2025) سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و
پەرلەمانتاری دەم پارتی توشی جەڵتەی دڵ بو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە
ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا.
بەهۆی نەخۆشكەوتنی كتوپڕی ئۆندەرەوە، پەرلەمانی توركیا ماوەی دو رۆژ سەرجەم
كاروچالاكییەكانی راگرت، لای خۆشیەوە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە بڵاویكردەوە،
سەرباری ئەوەی چەندیجار روبەڕوی هێرش و سوکایەتی بوەتەوە، بەڵام
بەپێداگرییەوە بۆ هینانەدی ئاشتی بەردەوام بو.
هاوكات سەرۆك كۆماری توركیا، سەرۆکی مەهەپە، سەرۆکی شارەوانی
ئیستەنبوڵ بەوەكالەت و ژمارەیەكی دیكە لە سیاسییەكانی توركیا و هونەرمەندان و
كەسایەتییە دیارەكانی ئەو وڵاتە بۆ دڵنیابونەوەی لە تەندروستی ئۆندەر سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
172 جار خوێندراوەتەوە