شاندێکی عێراق بۆ وردبینی لیستی موچە سەردانی هەرێم دەکەن و وەزارەتەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

KNN : Kurdish News Network
02:00 - 16/08/2024
جیهان
+
-

چاودێری دارایی عێراق لیژنەیەک بۆ وردبینیکردنی لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت و سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمیش بۆ ئامادەکاری ئەو پڕۆسەیە ئاگادارکراونەتەوە.

هەواڵ:KNNC

بەپێی نوسراوێکی د.عامر سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە رۆژی (15)ی ئەم مانگە دەرچوە و ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کراوە، لیژنەیەکی (15) کەسی پێکهێندراوە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لە چوارچێوەی کارەکانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی وردبینیکردن لە لیستی موچە و خەرجی و داهاتەکانی هەرێم.

 

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، لیژنەکە وردبینی لە لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

هەروەها سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و ئاسانکاری بۆ کارەکانی لیژنەکەی چاودێری دارایی عێراق.

 

ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی (50) رۆژە فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتوە و لە عێراقیش وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب نزیکبوەتەوە.


ئا- بڕیار نامیق

1583 جار خوێندراوەتەوە