توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری خورانی درێژخایەن ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
01:34 - 21/08/2024
تەندروستی
+
-

سکوڵی پزیشکی زانکۆی میریلاند توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە، لەسەر ئەو کەسانەی ساڵانێکی زۆرە بە بێ هۆکارێکی دیار بەدەست خورانی بەردەوام دەناڵێنن، توێژەران ژمارەیەک ئاماژەیان لە پلازمای خوێنی نەخۆشەکان دۆزیوەتەوە کە رەنگە ئاماژە بێت بۆ هۆکاری ئەو کێشەیە.


تەندروستی:KNNC

 

پرۆفیسۆر شۆن کواترا، سەرۆکی بەشی پێست لە زانکۆی میریلاند و سەرۆکی هەمان بەشی سەنتەری پزیشکی زانکۆی میریلاند و توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: لە توێژینەوەکەیان گەیشتونەتە هەندێک دەرەنجام کە چەند کەموکورییەک لە مێتابۆلیکی ئەو کەسانەدا دەرکەوتوە کە خورانی بەردەوامیان هەیە، لە نێویاندا زۆرێک لە ترشە ئەمینییە گرنگەکان و بەرهەمەکانی پرۆسەکانی مێتابۆلیزم کە بەشدارن لە رێکخستنی سیستمی بەرگری لە نەخۆشانی توشبو بە خورانی درێژخایەن.


خورانی درێژخایەن هۆکارەکەی نادیارە زۆرترین جار لەنێو کەسانی بەساڵاچودا ڕودەدات و زۆرجار زیاتر لە شەش هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەو چارەسەرانەشی ئێستا بۆ ئەو حاڵەتە بەکاردەهێنرێت، کاریگەرییەکی خراپی لەسەر زۆرێک لە نەخۆشەکان هەیە.


لە توێژینەوەکەیاندا دکتۆر کواترا و هاوکارەکانی، نمونەی پلازمای خوێنیان لە نەخۆشانی توشبو بە خورانی درێژخایەن وەرگرتوە و بەرارودیان کردوە بەو کەسانەی کە خوران-ەکەیان کۆنتڕۆڵە، دەرکەوتوە نۆ ترشی ئەمینی لە نەخۆشانی توشبو بە خورانی درێژخایەنی بەراورد بە کۆنتڕۆڵەکان کەمترە.


خورانی درێژخایەن و بەرگری لەش: جگە لەوەی کاریگەرییان لەسەر گواستەرە دەمارییەکان هەیە، هاوکات کاریگەرییان لەسەر سیستمی بەرگری دەبێت.

174 جار خوێندراوەتەوە