زۆرینەی شێرپەنجەکانی منداڵان هۆکارەکانی نادیارن

KNN : Kurdish News Network
05:22 - 11/09/2024
تەندروستی
+
-

مانگی ئەیلول مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵانە، تەندروستی سلێمانی دەڵێت: زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجەی منداڵان هۆکارەکانی نادیارن، 80%ی منداڵانی توشبو بە شێرپەنجە لەوڵاتە تازە پێگەیشتووەكاندان.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،لێكۆڵینەوەی زانستی زۆر كراوە بۆ دیاری كردنی هۆكارەكانی توشبونی منداڵ بەشێرپەنجە، بەڵام ژمارەیەكی كەمی شێرپەنجەی منداڵ هۆكارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەیی و شێوازی ژیان.

 

هاوکات، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، شێرپەنجە بە دیارترین هۆكاری گیان لەدەستدانی منداڵان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، لە 80%ی منداڵانی توشبو بە شێرپەنجە لەوڵاتە تازە پێگەیشتووەكاندان، نزیكەی یەك لەسەر سێی گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجە لەئەنجامی سیستمی هەڵەی خۆراكی و كەمی جوڵە و جگەرەكێشانەوەیە.

 

بەپێی داتاكان، ساڵانە نزیكەی 400 هەزار منداڵ و لاوی خوار تەمەن 20 ساڵ توشی شێرپەنجە دەبن، باوترین جۆری شێرپەنجەی منداڵ بریتیە لە شێرپەنجەی خوێن (لۆكیمیا) و شێرپەنجەی مێشك و گرێ لیمفاوییەكان.

 

لەوڵاتانی پێشكەوتو رێژەی چاكبوونەوەی منداڵی تووشوو بە شێرپەنجە دەگاتە زیاتر لە 80% بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەردەستبوونی چارەسەری پێویست، لەكاتێكدا رێژەی چاكبوونەوە لەوڵاتانی تازەپێگەیشتوو و ئەو وڵاتانەی داهاتیان مامناوەندە كەمترە لە 30% بەهۆی لاوازی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە و دواكەوتن لە دەستنیشانكردن و نەبوونی چارەسەری پێویست.

99 جار خوێندراوەتەوە