تەندروستى ئێران: لەباربردنى منداڵى کەمتر لە چوار مانگ "کوشتنى بەئەنقەستە"

KNN : Kurdish News Network
11:53 - 10/09/2024
تەندروستی
+
-

وەزارەتە تەندروستى ئێران، لەبارەى پرسى لەباربردنى منداڵانەوە بڕیاردەدات و جەختیش دەکاتەوە هەر پزیشکێک ئەو کارە ئەنجام بدات سزا دەدرێت و مۆڵەتیشى لێ وەردەگیرێتەوە.

 

تەندروستى:KNNC


بەرپرسی سەنتەری لاوانی وەزارەتی تەندروستی  ئێران رایگەیاندوە؛ تێڕوانینێکی هەڵە هەیە لە کۆمەڵگەدا لەسەر لەباربردنی کۆرپەلە، کە پێیان وایە ئەو کورپەلەیەی لە سکی دایکیدایە و تەمەنی نەبوە بە چوار مانگ لەبار بردنی ئاساییە و کێشەی نییە.

 

ئاماژەی بەوە کردوە لە راستیدا کۆرپەلە لە دوای چاندنى لە سکی دایکیدا ژیانی دەستپێدەکات و لەباربردنی لە خوار چوار مانگە و لە ساتى چاندنییەوە بە کوشتن دادەنرێت و سزاکەی هاوشێوەی کوشتنی منداڵێکە.

 

هۆشداریشی داوە بەو پزیشکانەی  ئەو کارەدەکەن و "تاوان"ـى لەباربردنی منداڵ ئەنجام دەدەن، جگە لە  سزادانیان بەهۆی تاوانە گشتییەوە، مۆڵەتی پزیشکیشیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

140 جار خوێندراوەتەوە