باینجان سودی تەندروستی زۆرە بەڵام بە کوڵاوی

KNN : Kurdish News Network
01:11 - 10/09/2024
تەندروستی
+
-

پسۆرێکی خۆراکی گرنگی خواردنی باینجان روندەکاتەوە و رایدەگەیەنێت خواردنی باینجان چەندین سودی گرنگی هەیە.


تەندروستی: KNNC

یلینا سۆلۆماتینا، پسپۆری خۆراکی روسی رایگەیاند؛ خواردنی  باینجان سودی زۆر دەگەیەنێت بە جەستەی مرۆڤ، چونکە ریشاڵی خۆراکی تێدایە کە کارکردنی ریخۆڵەکان چالاک دەکات و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، مرۆڤ لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت.


ئاماژەی بەوەشکرد؛ باینجان رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین C و پۆتاسیۆمی تێدایە و ئاوسان و پەستانی خوێن کەم بکاتەوە و ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات.


یلینیا دەلێت: '' پێویستە باینجان بە دروستی بکوڵێندرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سودی لێ وەربگیرێت''، نابێت سور بکرێتەوە چونکە رێژەیەکی زۆر چەوری هەڵدەمژیت و دەولەمەند دەبێت بە کالۆری و لەم کاتەشتدا ئەو رێژە زۆرەی ڤیتامین C-ەی کە تێیدایە لەدەستی دەدات.

76 جار خوێندراوەتەوە