بەریتانیا یەکەم دەرمانی بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
05:52 - 22/08/2024
تەندروستی
+
-

دوای ئەوەی توێژینەوە نوێكان جەختیان كردوەتەوە كە كاریگەری لەسەر خاوكردنەوەی پێشكەوتنی نەخۆشییەكە هەیە، بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێکی نوێی راگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت، بەوەش تەندروستی توشبوەكە بەرەو باشتر بون دەبات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دەزگای رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستیەکانی بەریتانیا، بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی كە كۆمپانیاكە بەبەڵگە سەلماندویەتی دەرمانەكەی كاریگەری لەسەر خاوكردنەوەی پێشكەوتنی نەخۆشییەكە بەرێژەی لە (27%) هەیە، لەسەر بەکارهێنانی یەکەم دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر (lecanimab) رەزامەندی دەربڕیوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دەرمانەکە دو هەفتە جارێک و بە شێوەی دەرزی لێدان لەڕێگەی خوێنبەرەوە و بۆماوەی نزیکەی (18) مانگ دەدرێت بە نەخۆشەكە، كە كار لەسەر لابردنی ئەو پرۆتینەی (ئامیلۆید) کە لە مێشکی توشبوەكەدا کۆدەبێتەوە دەكات.

 

دامەزراوەی نیشتمانی بۆ باشی تەندروستی و چاودێری لە بەریتانیا، رونیكردوەتەوە؛ ئەو سودانەی کە دەرمانەکە پێشکەش بە توشبوەكانی دەکات، بەڵام بەهۆی تێچوی زۆری دەرمانەكەوە رێگە نادات لە سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانییەوە پێشكەش بكرێت.

 

دکتۆر فیۆنا کاراگەر، بەرپرسی سیاسەت و توێژینەوە لە کۆمەڵەی نەخۆشی زەهایمەر، وتی: پەسەندکردنی ئەم دەرمانەی بۆ ئەو کەسانەی لە بەریتانیا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن سودمەندە، نەیشاردوەتەوە كە؛ دابین نەكردنی دەرمانەكە لەلایەن سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانییەوە بۆ نەخۆشەكان جێگەی نیگەرانییە.


لای خۆشییەوە، دەیڤید تۆماس، بەرپرسی سیاسەتی توێژینەوەی زەهایمەر لە بەریتانیا، وتویەتی: پەسەندكردنی بەكارهێنانی دەرمانەكە ساتێکی تاڵ و شیرینە، چونكە  تێچوی دەرمانەکە وا دەکات تەنها دەوڵەمەندەکان دەستیان پێبگات رونیکردەوە کە؛ ئەو دەرمانەی مۆڵەتی بەكارهێنانی لە  ئەمەریکا، ژاپۆن و چین هەیە، كە کاریگەری خۆی سەلماندوە لە چارەسەرکردنی نەخۆشەكاندا سەلماندوە.

 

نەخۆشی زەهایمەر باوترین جۆری نەخۆشی بیرچونەوەیە، ئێستا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە بەریتانیا.

396 جار خوێندراوەتەوە