نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 23/08/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو بەرزبوەتەوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (77) دۆلار و (27)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دۆلارێک و 32 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار (7) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 35 سەنت بەرزبوەتەوە.

65 جار خوێندراوەتەوە