موقتەدا سەدر داواى خۆپێشاندانى یەك ملیۆنى دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:19 - 23/08/2024
عێراق
+
-

بۆ پشتگیری كردن لە فەلەستینیەكان، رێبەری رەوتى سەدر داواى خۆپێشاندانى یەك ملیۆنى لە عێراقییەكان دەکات.


هەواڵ: (KNNC)


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى سەدر بڵاویكردوەتەوە، بۆ پشتگیری كردن لە گەلی فەلەستین داوا لە عێراقییەكان دەكات  رۆژی لە (17ـى مانگى رەبیع ئەوەل) كە هاوكاتە لەگەڵ (20ـى ئەیلولی 2024) لە گۆڕەپانى تەحریری بەغدادی  پایتەختی عێراق بکرێت، خۆ پیشاندانی یەك ملیۆنی ئەنجام بدەن.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەڕێگەی خۆپێشاندانێكی مەدەنییانەوە بە هەمو جیهان دەڵێن؛ وەک هاوسۆزی و پاڵپشتییەک بۆ هاوڵاتییان و دانیشتوانی كەرتی غەززەی فەلەسین دەرببڕن، دەشڵێت: تکایە کەمتەرخەم مەبن.


رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو كەسانەی بەشداری لە خۆپیشاندانەكەی یەكەم رۆژی هەینی مانگی رەبیع ئەوەل دەكەن، بەگوێرەى توانای خۆتان کفن بپۆشن.

113 جار خوێندراوەتەوە