زیاتر لە سێ ملیۆن و 280 هەزار زیارەتكاری ئیمام حسێن لە عێراقن

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 23/08/2024
عێراق
+
-

ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لە سێ ملیۆن و (280) هەزار كەس زیاترە كە نزیكەی (70) هەزار كەسیان لە هەرێمەوە سەردانی عێراقییان كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردوە؛ ژمارەی ئەو سەردانیكارانەی بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراقیان كردوە ژمارەكەیان لە سێ ملیۆن و (280) هەزار و (169) كەسە، كە نزیكەی (70) هەزار كەسیان لەڕێگەی هەردو دەروازەی حاجی ئۆمەران و باشماخی هەرێمی كوردستانەوە هاتون.



رونیكردوەتەو، ئەو زیارەتكارانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە سەردانی عێراقیان كردوە لە (248) هەزار و (27) كەسە، هەروەها ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن كە لەڕێگەی دەروازەكانی دیكەوە هاتون لە دو ملیۆن و (962) هەزار و (733) كەس پێك هاتون.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئامارەكان لە رۆژی (6 بۆ 22ـی ئابی 2024) لە هەشت دەروازەی سنوری و هەردو فڕۆكەخانەی بەغداد و نەجەف تۆماركراون.

67 جار خوێندراوەتەوە