واشنتۆن: دانوستانەكانی قاهیرە ئومێد بەخشن بۆ ئاگربەستی غەززە

KNN : Kurdish News Network
06:50 - 23/08/2024
جیهان
+
-

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند: ئاماژە سەرەتاییەکانی دانوستانەكانی قاهیرە لەسەر غەززە،  ئومێد بەخشن بۆ رێككەوتن.

هەواڵ: (KNNC)

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە: لە دانوستانەكانی ئەمڕۆ هەینی، لە قاهیرە پێشکەوتن بەدیهاتوە و پێویستمان بە هەردولایەنی بەشەڕ هاتو هەیە کار لەسەر جێبەجێکردن بکەن، بۆیە لە دانوستانەكاندا ئاماژە سەرەتاییەکانی ئومێد بەخشن بۆ رێككەوتن.

 

وتوشیەتی: ویستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، وڵاتانی ناوبژیوان و تەنانەت ئیسرائیلیشە كە بزوتنەوەی حەماس بەشداری كۆبونەوەكان بكات بۆ ئەوەی خۆی مامەڵە لەگەڵ وردەکارییەکانی دانوستانەكان بکات.

 

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئاشكراشیكردوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری (CIA) ناردوە بۆ قاهیرە بۆ ئەوەی بەشداری لە دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە بكات.

 

بۆ كۆتایی هێنان لە جەنگی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، دانوستانکاران ماوەی چەند مانگێکە بەردەوام كار بۆ ئاگر بەست دەكەن، بڕیار وایە ئەمڕۆ و سبەینێ لە قاهیرە کۆببنەوە گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوەكان بكەن.

184 جار خوێندراوەتەوە