لە نۆ مانگدا ئیسرائیل 43 هێرشی بۆسەر گروپەکانی سەر بە ئێران ئەنجامداوە

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 13/09/2024
جیهان
+
-

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ئیسرائیل 43 هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر چەندین بنکە و بارەگای گروپە چەکدارەکانـی نزیك لە ئێران لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل چەندین ناوچەی جیاوازی لە سوریا کردوەتەوە ئامانج، کە هێرشەکانیش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران بوە.

 

ئەوەشی خستوەتەڕو: لە ڕۆژی نۆی ئەم مانگەدا، ئیسرائیل 15 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران و بەهۆیەوە 18 کەس کوژراون و 37ـی دیکەش برینداربون.

 

ئاشکراشی کردوە: ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی غەززە، لە سوریا چەندین سەرکردەی پلە باڵای سەربازی ئێرانیشی کردوەتەوە ئامانج، بەجۆرێك تەنها لە دیمەشق حەوت ئەندامی سوپای پاسدارانی کوشتوە کە دوانییان پلەى ژەنەراڵیان هەبو

52 جار خوێندراوەتەوە