دواى پێج ساڵ نەرویج ئابلۆقەى فرۆشتنى چەک و تەقەمەنیی لەسەر تورکیا هەڵدەگرێت

KNN : Kurdish News Network
11:22 - 12/09/2024
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی نەرویج رایگەیاند: سەرجەم رێکار و ئابڵوقەکانی سەر تورکیا تایبەت بە فرۆشتنى چەک و تەقەمەنى هەڵدەگرن، وەزیری دەرەوەی تورکیاش پێشوازی لەو بڕیارە دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج، حکومەتەکەیان بڕیاری داوە، سەرجەم قەدەغەکان هەڵگرێت کە لە ساڵی    2019ـەوە لەبارەی فرۆشتنی چەک بەسەر تورکیادا سەپاندویەتی.

 

لای خۆیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پێشوازی لە بریارەکەی حکومەتی نەرویج کرد و رایگەیاند، ئەو جۆرە قەدەغەکردنە لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێوان وڵاتاندا ناگونجێت. 

 

لەدوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەرچەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە ئۆکتۆبەری2019 کە ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی کۆنترۆڵ کرد،نەرویج بڕیاریداچەک و تەقەمەنی بە تورکیا نەفرۆشێت.

 

سوید و فینلانداش هەمان بڕیاریان لەبارەی تورکیا دابو، بەڵام دوای ئەوەی داواکاریی ئەندامبونیان پێشکەشی ناتۆ کرد، گەمارۆکانیان لەسەرتورکیا هەڵگرت.

115 جار خوێندراوەتەوە