مەغریب یەکەم توشبونی بە ئاوڵەی مەیمون راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 12/09/2024
جیهان
+
-

مەغریب یەكەم حاڵەتی توشبونی بە نەخۆشی  ئلوڵەی مەیمونی لە وڵاتەکەدا راگەیاند.

هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی تەندروستی مەغریب بڵاویكردەوە: دوای ئەنجامدانی پشكنینی ورد و دڵنیابونەوە، یەكەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون لەوڵاتدا تۆماركراوە، كە بارودۆخی تەندروستیی توشبوەكە جێگیرە و لە یەكێك لە ناوەندەكانی تەندروستی مەراكیش بەژێر چاودێری وردایە.


رونیكردوەتەوە؛ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویستی تەندروستی و رێگری كردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، ئێستا توشبوەكە لە نەخۆشخانەكە و لە شوێنێكی دابڕاوی جیاكراوەدا، شوێنی بۆ دابینكراوە.


وزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەمو كەسانەی بەركەوتەیان لەگەڵ توشبوەكە هەیە، پشكنینیان بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا نیشانەكانی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تیایاندا دەرنەكەوتوە.


لە دو رۆژی رابردودا، ئەلێکساندەر گینسبێرگ، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری "گاماڵیا"ـی ناوەندی توێژینەوەی زانستی ڤێکتەری روسیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆجی، رایگەیاند: توانیویانە ڤاكسینێك بۆ چارەسەری نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بەرهەم بهێنن، كە ئێستا لەلایەن پسپۆڕانی سەنتەرەكەوە پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت.

58 جار خوێندراوەتەوە