جیهان؛ نرخى نەوت 2% بەرز بوەوە

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 24/08/2024
ئابوری
+
-

جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمار كرد، هۆكاری ئەو بەرزبونەوەشە دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا.

 

ئابوری:KNNC

نرخی نەوت لە بۆرسەى جیهانیی بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرز بوەوە، بەجۆرێک نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت یەك دۆلار و 80 سەنت بەرزبوەوە و نرخەكەی گەیشتە 79 دۆلار و 2 سەنت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس، 2.49% بەرز بوەوە و بەرمیلی بە 74 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی داتا فەرمیەكان: قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا 1.2 ملیۆن بەرمیل كەمی كردوە كە ئەو نەوتە پاڵپشتیی بۆ نرخی نەوت دروست كردوە و ئەوەش بە وتەى شارەزایان، بوەتە هۆە بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

 

لێدوانەكانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكاش كە وتى، كاتی هاتوە سوودی بانكی دابەزێنن، كاریگەریی لەسەر هەموو بازاڕەكان و بەرزبونەوەی نرخەكان داناوە، لە نێویشیاندا نرخی نەوت.

77 جار خوێندراوەتەوە