عێراق لەمساڵدا بە کرینی 100 تۆن زێر، پلەی نۆیەمی گرتوە لە نێوان ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین زێریان کریوە، بە مەبەستی گۆرینی دراوی بیانی بۆ زێر.
ئابوری: KNNC
عێراق لەمساڵدا خاوەنی 100 تۆن زێرە و لە پلەی نۆیەمدایە لە نێوان 10 وڵاتی جیهانی، روسیاش هەزار و 298 تۆن زێری کڕیوە لەمساڵدا، لە کاتێکدا گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان و هەڵچونە ئابورییەکاندا بەردەوامە، بەڵام خواست لەسەر کرینی زێر زیادی کردوە.
لە ئێستادا نرخی ئەو کانزایە گەیشتوەتە 2531.75 دۆلار کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژودا تا ئێستا تۆمارکرابێت دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لەم مانگەدا 2500 دۆلاری تێپەراند، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشبینییەکان زیاتر دەبن کە بانکی ناوەندی ئەمەریکا نزیکە لە کەمکردنەوەی رێژەی سود.
هاوکات، بانکە ناوەندییەکان یەدەگی زێریان لەبەردەستدایە بەهۆی بەهێزی بارمتە و نەختینەیی و تایبەتمەندی بەرهەمهێنانی.
117 جار خوێندراوەتەوە