تیشکی خۆر ئازار کەمدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:01 - 24/08/2024
تەندروستی
+
-

بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئازار هەیە بەتایبەت لەوکەسانەی بەدەست ئازاری بەردەوامی ماسولکە و جومگەکانەوە دەناڵێنن، جگە لەوەی باری دەرونی ئارام دەکاتەوە تەمەنیش درێژ دەکات.

 

تەندروستی:KNNC

 

د. هەڤین کەمال شا پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن بڵاویکردوەتەوە، "لەتوێژینەوەیەکدا کە لەسەر 89 نەخۆش ئەنجامدراوە و نەشتەرگەری پشتیان بۆکراوە، وە لە دوو ژوری جیاواز لە نەخۆشخانەکەدا دانراون، کۆمەڵێکیان لە ژورێکدا کە تیشکی خۆری تێکەوتوە بە ڕێژەیەکی زۆر، ئەوەی تریان بەڕێژەیەکی زۆر کەم، بینراوە ئەو نەخۆشانەی کە بەڕێژەی زیاتر بەر تیشکی خۆر کەوتۆن، بە ڕێژەی لە 46٪ کەمتر سترێس و شڵەژانی باری دەرونیان ھەبوە، بەڕێژەی لە 22٪ کەمتر ئازارشکێنیان بەکارھێناوە لە کاتژمێرێکدا، بەمانای ئەوەی کەمتر ئازاریان ھەبووە، کەئەمەش وایکردوە بەڕێژەی 21٪ دا خەرجی دەرمانی ئازار شکێنیان کەمبکات.

 

بەچ ڕێگا و میکانیزمێک تیشکی خۆر وەک ئازارشکێن کاردەکات؟

 

 
وەک سەرچاوەیەک بۆ ڤیتامین دی کاردەکات: چونە بەرخۆر یارمەتی دروستبونی ڤیتامین دی دەدات لە پێستدا، بەوپێیەی ڤیتامین دی رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی جومگە و ئێسک و دابەزینی ڕێژەی ھەستیاری بۆ ئازار زیاد دەکات.

 

-رێژەی ھۆرمۆنی (سیرۆتۆنین)لە لەشدا زیاد دەکات، کە ئەم ھۆڕمۆنە مرۆڤ دڵخۆش دەکات و ھێوریدەکاتەوە، و تەرکیز زیاد دەکات. ،نەمانی سترێس و فشاری دەرونی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات و بەرزبونەوەی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە لەشدا ڕێگری دەکات لە سیگناڵەکانی ئازار کە ناھێڵێت بگاتە مێشک و بەم میکانیزمە ئازاری جەستە کەمدەبێتەوە.

 

- ھەندێک توێژینەوە دەریدەخەن کە ئەو گەرمییەی تیشکی خۆر دەیبەخشێت، دەتوانرێت وەک چارەسەر بۆ ھەندێک لەنەخۆشییەکانی جومگەو ئیسک بەکاربێت وەکو؛ ڕۆماتیزم، ھەوکردنی غودەی دەرەقی، ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان.

 

- باشترکردنی خەوتن: چوونە بەر تیشکی خۆر کاریگەری ھەیە لەسەر دروستبوونی میلاتۆنین لە مێشکدا، میلاتۆنین ئەو ھۆڕمۆنەیە کە مێشک ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی خەوتن، کاتێک تاریکی دادێت، مێشک دەستدەکات بە ڕژانی مادەی میلاتۆنین بەشێوەیەک لە ماوەی دو کاتژمێردا مرۆڤ ئامادە دەبێت بۆ خەوتن.

 

چۆن بەشێوەیەکی تەندروست بچینە بەر خۆر؟

 

 بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بێت، ئەگەر دژەخۆر بەکارنەھێنیت، ئەوا ڕۆژانە تەنیا (10-15)خولەک پێویست دەکات ، ئەو کەسانەی پێستیان تۆخترە دەتوانن ماوەکە درێژبکەنەوە بۆ 30 خولەک و تەنانەت تا دو کاتژمێریش،باشترەئەوانەی سپی پێست یان گەنم ڕەنگن لە پێشدا بە 10 خولەک دەست پێبکەن و بەپێی تەحەمولکردنیان ماوەکە زیاد بکەن.

 

لەچ کاتێکی رۆژدا بچمە بەر خۆر؟

خۆری بەیانیان لەنێوان کاتژمێر (-8-11)ی بەیانی باشترین کاتە، چونکە کاتژمێرەکانی دوای ئەو کاتە تا کاتژمێر چواری نیوەڕۆ خۆر تیشکەکەی بەھێزە و زەرەری زیاترە لەسوودی.

 

چ جلوبەرگێک بپۆشم؟

 

 
بۆئەوەی تیشکی خۆر کاری خۆی بکات ، دەبێت پێست بەدەرەوەبێت، دەموچاو ودەستەکانت بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو دەبێت بەشێکی زۆری جەستەت روت بێت و بەلایەنی کەمەوە قۆڵەکانت و قاچت دەبێت روت بن.

 

دەتوانم دژەخۆر بەکاربێنم؟

 

 
تەنیا لەو کاتەی کە تیشکی خۆر زۆر بەھێزە پێویست دەکات دژەخۆر بەکاربێنیت، ئەویش لەو شوێنانەی زۆر بەدەرەوەن یاخود دەتوانیت لەو کاتانەدا نەچیتە بەر خۆرەکە ، کە تیشکی خۆر بەھێزە .

104 جار خوێندراوەتەوە