حیزبوڵڵای
لوبنان زیاتر لە 320 موشەک و چەند درۆنێکی ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرد، ئیسرائیلیش
باری لەناکاوی راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی ئیسرائیل
بڵاویان کردوەوە زیاتر لە 300 موشەک و چەند درۆنێک لە لوبنانەوە بە ئاراستەی
ناوچەکانی جەلیل و بەرزاییەکانی جۆلان لە ئیسرائیل، تەقێندراون.
هاوکات، یواڤ
گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بۆماوەی 48 کاتژمێر لەسەرتاسەری وڵاتەکە
باری لەناکاو راگەیەنراوە و لە کاتژمێر (6:00)ی بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردوە.
ئەوەش دوای
ئەوەدێت، حیزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، هێرشێکى بەرفراوانیان
کردوەتە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە 320 موشەک و ژمارەیەک درۆنیانن ئاراستەى ئیسرائیل
کردوە و 11 بنکەى سەربازى ئەو وڵاتەیان کردوەتە ئامانج.
لە
کاردانەوەی ئەو روداوانە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، داوای لە بەرپرسانی
وڵاتەکەی کردوە بەبەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بکەن و بەهەمو شێوەیەک
بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی ئیسرائیل.
353 جار خوێندراوەتەوە