دامەزرێنەری تێلێگرام لە فەرەنسا دەستگیر کرا

KNN : Kurdish News Network
09:10 - 25/08/2024
جیهان
+
-

دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە، بەتۆمەتی چەند پێشێلکارییەکی پەیوەست بە  تۆڕەکۆمەلایەتییەکەی دەستگیر کرا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی 20 ساڵ سزا بدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە، پاڤێڵ دورۆڤ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام، لەکاتی گەیشتنی بۆ فەرەنسا، کە هەریەک لە یاریدەدەرەکەی و پاسەوانە تایبەتەکەی لە گەڵدا بوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.

 

دورۆڤ لە وڵاتی ئازەربایجانەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵام دوای دابەزینی لە فڕۆکەکەی، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.

 

ئاژانسەکە رونیکردوەتەوە، دەستگیرکردنی دورۆڤ پەیوەندیی بە هەندێک رێوشوێنەوە هەیە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکەی لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دامەزرێنەری تێلێگرام، مەترسی ئەوەی لەسەرە، روبەڕوی زیندانیکردن ببێتەوە بۆ ماوەی 20 ساڵ و بەم نزیکانە دەبرێتە بەردەم دادگای فەرەنسا، چونکە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی ناسنامەکەی روسییە، ناسنامەی فەرەنسیشی هەیە.

305 جار خوێندراوەتەوە