تەماشاكردنی فیلم دەرون ئارام دەكاتەوە و پەیوەندییەكانیش بەهێز دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 25/08/2024
تەندروستی
+
-

رەنگە زۆرجار بەسەرتدا هاتبێت لە کاتی تەماشا کردنی فیلمێکدا خۆتت وەک هەمان کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە بینیبێت، یاخود چیرۆکی هەندێک لە فیلمەکان هاوشێوەی ژیانی خۆت هاتبێتە پێش چاو، هاوکات فیلمێک بە یەک شێوە کاریگەری لەسەر هەمو مۆرڤەکان نابێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

تەماشاکردنی فیلم چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات، توێژینەوەکان لەم بارەیەوە 4 خاڵی گرنگ دەخەنەرو کە بریتین لە: 


-  ئاستی رۆحی: ئەگەر توشی دڵەراوکێ یان خەمۆکی بویت، ئەوا بەسەربردنی هەندێک کات بۆ سەیرکردنی فیلمێکی گونجاو دەتوانێت وات لێبکات هەست بە باشتربون بکەیت لەڕوی دەرونییەوە.

-   ئارامی دەرونی: فیلمی کۆمیدی و رۆمانسی یان فیلمی میوزیکی زۆر گونجاوە بۆ دەربازبون لە ئاڵۆزییە دەرونییەکان، گەر تۆ کەسێکی بە ئەستەم خۆت لە بیرکردنەوەکانی پەیوەست بە کار و سترێسەکانی تری رۆژانە دور دەخەیتەوە ئەوا لەم حاڵەتەدا پەیوەندییەکی باشترت لەگەڵ رەوتی چیرۆکەکەدا دەبێت و ئەزمونێکی قوڵ و ئارامکەرەوەی فیلمەکەت دەبێت.

-  هاندان: سەیرکردنی فیلم لە زۆر روەوە هاندەرە، کاتێک مێشکت پشو دەدات و چێژ لە سەیرکردنی چیرۆکی کەسانی دیکە وەردەگریت، پاڵنەرێکت بۆ دروست دەبێت بۆ کارایی و بەرهەمهێنانی زیاتر بۆ رۆژانی کارکردنی داهاتو، رزگارت دەبێت لە ماندوێتی دەرونی و جەستەیی.

-  باشترکردنی پەیوەندییەکان: ئەگەر هەستتکرد کە پەیوەندی نێوان تۆ و کەسێکی نزیکت لاواز بوە ئەوا بە سەیرکردنی فیلمێکی باش دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ دوبارە بەهێزکردنی پەیوەندییەکەتان.

86 جار خوێندراوەتەوە