زوکەربێرگ دیارییەک پێشکەشی ترەمپ دەکات... بزانە ئیدارەی بایدن چی کردوە؟

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 28/08/2024
جیهان
+
-

مارک زوکێربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، بەرپرسانی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا فشاریان خستووەتە سەر کۆمپانیاکەیان بۆ سەپاندنی سنووردارکردن بۆ ناوەڕۆکی پەیوەست بە کۆڤید-19 لەسەر ئەو سۆشیال میدیایەی کە خاوەندارێتی دەکات لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا.

هەواڵ:KNNC


زوکەربێرگ لە نامەیەکدا کە لە ٢٦ی ئابدا بۆ لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای ناردوە، رونیکردوەتەوە کە پەشیمانە لەوەی پێشتر ئەو فشارانەی ئاشکرا نەکردوە، ئەمە جگە لە هەندێک بڕیار کە لەلایەن کۆمپانیای خاوەن پلاتفۆرمی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپەوە دراوە سەبارەت بە سڕینەوەی ناوەڕۆکی تایبەت.


زوکەربێرگ لە نامەکەدا کە لیژنەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرپرسانی باڵای ئیدارەی بایدن، لەنێویاندا بەرپرسانی کۆشکی سپی، چەند مانگێکە فشاریان لەسەر تیمەکانمان کردووە بۆ سنووردارکردنی هەندێک ناوەڕۆکی پەیوەست بە Covid-19، لەوانەش... نوکتە و گاڵتەجاڕی ئەوان توڕەیی زۆریان لە کارمەندەکانمان دەربڕی کاتێک ئێمە ڕازی نەبوین.


جەختیشی کردەوە کە فشارەکانی حکومەت لەسەر کۆمپانیاکەی هەڵەبوە، هەروەها کۆمپانیای مێتا پەشیمانە کە ڕاشکاو نەبو لەو روداوانەدا و هەندێک بڕیاریداوە کە ئەگەر ئەمڕۆ دوبارە بێتەوە، ئەو بڕیارانە نادات.

920 جار خوێندراوەتەوە