لە لوبنانەوە 30 موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 07/09/2024
جیهان
+
-

لە باشوری لوبنانەوە 30 موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، سوپای ئیسرائیلیش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە و داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لە 13 ناوچە دوربکەونەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە، لە باشوری لوبنانەوە 30 موشەک ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکە لێدراوە و موشەکەکان لەناوچەیەکی چۆڵ خراونەتە خوارەوە، هەر بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە.

 

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندوە، سەکۆی مووشەکهاوێژەکانیان لە ناو خاکی لوبنان لەرێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکردوە.

 

هاوکات، حزبوڵڵای لوبنان پشتڕاستی کردەوە کە بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچە سنورییەکان کردوەتە ئامانج.

 

هەردوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی 13 شوێنی نیشتەجێبون کرد لە شوێنەکانیان بمێننەوە و ناوچەکانیان بەجێنەهێڵن.


212 جار خوێندراوەتەوە