گروپی حوسییەکانی یەمەن
رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکییان لە ئاسمانی پارێزگای مەئریب خستوەتە
خوارەوە.
هەواڵ:KNNC
یەحیا سەریع وتەبێژی
حوسییەکان رایگەیاند، توانیویانە درۆنێکی ئەمریکی لەجۆری MQ-9 بخەنە خوارەوە لەکاتێکدا کە لە
ئاسمانی پارێزگای مەئرەبە چالاکیی دژی هێزەکانیان ئەنجامدەدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەکە هەشتەمین فڕۆکەیە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن (سەر بە حوسییەکان) سەرکەوتو
بون لە خستنەخوارەوەی.
جەختی لەوەشکردەوە، "هێزەکانیان
بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە سەرکەوتن بۆ زوڵم و ستەمی گەلی فەلەستین و
لە بەرگری لە یەمەن".
وەک هاوسۆزییەک بۆ
جەنگ لە غەززە کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووە دەستیپێکردەوە، حوسییەکان بە
مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئیسرائیل یان ئەوانەی نزیکن
لەو وڵاتانە، لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی وزەریای هیند دەکەنە ئامانج.
71 جار خوێندراوەتەوە