ئەڵمانیا: هاککەرەکانی روسیا وڵاتانی ناتۆیان کردە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 09/09/2024
جیهان
+
-

ئەڵمانیا روسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی گروپە هاککەرەکانی ئەو وڵاتە، وڵاتانی ئەندامیان لە رێکخراوی ناتۆ کردوەتە ئامانج.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەهۆی ئەو گرژییە بەردەوامەی نێوان روسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دوای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە دوو ساڵی رابردودا، ئەڵمانیا روسیا تۆمەتباردەکات بە دەستپێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر وڵاتانی ئەوروپا.

 

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا رۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد، کە گروپێکی ڕووسی هێرشی ئەلیکترۆنییان بۆ سەر وڵاتانی ناتۆ ئەنجامداوە.

 

 

هاوکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، گروپەکە هێرشی ئەلیکترۆنی و کردەوەی دیکەیان لەدژی ئامانجە دیاریکراوەکان لە وڵاتانی سەر بە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا دەستپێکردووە.

104 جار خوێندراوەتەوە