ئیسرائیل سەرجەم دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ئوردن داخست

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 09/09/2024
جیهان
+
-

ئیسرائیل سەرجەم دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ئوردن داخست، ئەوەش دوای ئەوە هات لە ڕوداویکی تەقەکردندا لە دەروازەی سنوری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا، سێ ئیسرائیلی کوژران.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی دەروازە سنورییەکانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ئێستادا لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەکان سەرجەم دەروازە سنورییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئوردن داخستوە.

 

 

ھاوکات عامر سەرتاوی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە پردی شاحوسێن بەڕوی ھاتوچۆی گەشتیاراندا تا کاتێکی نادیار داخراوە، چونکە لەلایەن ئیسرائیلەوە داخراوە.

 

 

ڕۆژی یەکشەممە لە ئاکامی ڕوداوێکی تەقەکردندا لە دەروازەی "شا حوسێن" لە سنوری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا، سێ ئیسرائیلی کوژراون.

72 جار خوێندراوەتەوە