"مانگی هەنگوینی" هاریس كۆتاییهات... ترەمپ ئەگەری بردنەوەی زیاترە

KNN : Kurdish News Network
03:08 - 09/09/2024
جیهان
+
-

بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، دۆناڵد ترەمپ لە یەكێك لە گەورەترین راپرسییەكانی ئەمەریكا پێش كامالا هاریس كەوت و بەشێكی زۆری ئەمەریكییەكان دەڵێن: هێشتا زۆر لەبارەی هاریسەوە نازانن.

 

هەواڵ:KNNC


بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی نیویۆرك تاییمزی ئەمەریكی، راپرسییەك لەلایەن كۆمپانیای سیینا ئەنجامدراوە و بەپێی ئەنجامەكانیش دۆناڵد ترەمپ بە 48% پێش كامالا هاریسی ركابەری كەوتوە لەبەرامبەردا هاریس 47%ـی دەنگی ئەمەریكییەكانی بەدەستهێناوە.

 

نیویۆرك تاییمز ئەم ئەنجامەی بە كۆتاییهاتنی "مانگی هەنگوینی" بۆ هاریس ناوبردوە و راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامە ئەمەریكییە دەڵێت: 28%ـی دەنگدەران دەیانەوێت زیاتر لەبارەی هاریسەوە بزانن.

 

لەدوای كشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان، ترەمپ بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕی بەهۆی ئەو پشتیوانییانەی لە كامالا هاریس دەكرێت، بەڵام راپرسییەكان پێشبینی دەكەن ئەنجامەكان ئەمەریكا شۆك بكات و جارێكی دیكە ترەمپ بچێتەوە كۆشكی سپی.


179 جار خوێندراوەتەوە