بەهۆی زۆری ژمارەى تاوانبارانەوە لە زیندانەکانی
بەریتانیا، قەیران دروستبوە و جێگە نەماوە بۆیە حکومەتی وڵاتەکە ناچار بوە بە دەرکردنى
بڕیارێکى تایبەت و ئازادکردنى بەشێک لە تاوانباران.
هەواڵ:KNNC
پێگەى بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ
لە بەریتانیا و وێڵز بەهۆی زۆری ژمارەى سزادراوان و نەمانی جێگە لە زیندانەکاندا هەزار
و 750 زیندانی ئازاد دەکرێن.
باسى لەوەش کردوە بڕیارەکە ئەو تاوانبارانە دەگرێتەوە
کە سزای کەمتر لە پێنج ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە و لە 40%ی سزاکەیان تەواو کردوە.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە پلانەکە ئەو
تاوانبارانە ناگرێتەوە کە بە تاوانی توندوتیژی زیندانی کراون و سزای لانیکەم چوار
ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ ئەوانەی تاوانبارانی سێکسی و دەستدرێژیکارانی
ناوماڵن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ژمارەی سزادراوان لە زیندانەکانی
بەریتانیا و وێڵز هەفتەی رابردو گەیشتە 88 هەزار و 521 کەس، کە ئەم ژمارەیەش بەرزترین ئاستییەتی لە مێژوی وڵاتەکەدا.
231 جار خوێندراوەتەوە