ئەو زەمینلەزەیە چى بوو بەر گۆڕان کەوت؟

ئەو زەمینلەزەیە چى بوو بەر گۆڕان کەوت؟
ئایا گۆڕان دەرفەتى هەستانەوەى هەیە!

 
یەکێک لە دەرهاویشتە هەرە سەرنجڕاکێشەکانى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە (10)ى ئەم مانگەدا، ئەو شکستەبوو کە بەر بزاڤى گۆڕان کەوت.

سەرەتا گرنگە ئەوە جەختبکەمەوە کە پێویستە ئەم شکستە وەک تەکان و زەمینلەرزەى سیاسى ببینرێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەى دەخوازن ئەم روداوە بکەن بە خاڵى لێوەدەرچون بۆ هەڵسانەوەى گۆڕان.

ئەم تەکان و زەمینلەزەیەى بەر گۆڕان کەوت؛ جگە لەوەى ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە گۆڕان ماوەیەکى زۆر بەر لە 10/10 بە دەست کۆمەڵێک کێشەى جدى و بنەڕەتیەوە ناڵاندویەتى، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بە هەمان راددە دەرفەتێکى مێژویى بۆ بەخۆداچونەوە کردوە..

ئەوەى رویدا شۆکێک بوو کە بوەهۆى هۆشیارکردنەوەى زۆرێک لە گۆڕانخوازان، لە راستیدا بزاڤى گۆڕان بەگشتى نەک هەر ئەمە، بەڵکو ئەم وشیاربونەوەیە بوەتە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لەو گۆڕانخوازانە هەموو بە ئاگاییەوە دوو پرسیارى جدى بکەن:

1/ ئەرێ بەڕاست ئەمە چى بوو رویدا؟
2/ پێویستە چى بکرێت بۆ هەڵسانەوە و کەوتنەوە سەرپێى بزاڤى گۆڕان؟

تەواوى نوسینەکە بخوێنەرەوە

کلیک لێرە بکە

2016 جار خوێندراوەتەوە