برێت مەکگورک : ئەندازیاری گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

برێت مەکگورک لە دو ساڵی ڕابوردودا زۆر بەدەگمەن ناوی لە میدیاکاندا هاتووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ئەندازیاری گەشتەکەی بایدن بۆ سعودیە و گەڕانەوەی نوێی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

لە دو ساڵی ڕابوردودا کە وەک ڕێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە کۆشکی سپی کاردەکات، چەندین جار سەردانی ڕیاز و ئەبوزەبی کردوە و کاری لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کردوە :

 

1. قەناعەتکردن بە جۆ بایدن بەوەی کە واز لە گوتاری عاتیفی لەسەر محەمەد بن سەلمان MBS بێنێت و عفا الله عما سلف لەسەر دۆسیەی جمال خاشقجی بکات. مەکگورک پێی وایە ئەمەریکا ناتوانێت پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ سعودیەدا بکات بە قوربانی دۆسیەی جمال خاشقجی. وادیارە لەمەدا نەک هەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بڵکو بایدنیش دەبات بۆلای MBS.

 

2. قەناعەتکردن بە جۆ بادین بە عفا الله عما سلف لە پشتیوانی موحەمەد بن زاید  MBZ لە دۆنالد ترامپ و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵیا، چونکە سیاسەت لەسەر کینەی شەخسی بیناناکرێت و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا وا دەخوازن کە دەرگای بۆ MBZ سەرلەنوێ بکرێتەوە. لەمەشدا هەر سەرکەوتوبو، چونکە لەم گەشتەیدا بایدن دو جار MBZ دەبینێت.

 

3. قەناعەتکردن بە بایدن بەوەی کە چیتر ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل چەقی گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیە و تەنها لە پەراوێزدا دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. لەمەشدا هەر سەرکەوتوبو.

 

 

4. قەناعەتکردن بە جۆ بایدن کە چەقی ململانێکان و یاریەکان و پەیوەندیەکانی هێز لە نێوان ئێران و واڵاتانی دیکەی ناوچەکەدایە و دەبێت هەمو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەدا بڕۆن. لەمەشدا هەر سەرکەوتوبو.


تێبینی : جگە لە هەڵوێستەکانی لەسەر ڕیفراندۆم، برێت مەکگورک دەکرێت وەک دۆستێکی گرنگی کوردە لە کۆشکی سپیدا ببینرێت و کورد باشدەناسێت و کوردیش باش ئەو دەناسن. دەکرا و دەکرێت باشتر سود لە ئامادەیی ئەم دۆستە لە کۆشکی سپیدا ببینرێت.

505 جار خوێندراوەتەوە