1- سەماحەتی سەید
موقتەدا سەدر ڕاستدەکات کە دەیەوێت دەستور هەمواربکاتەوە، چونکە ئەو دەستورەی ئێستای
عێراق لە بەرژەوەندی عێراقیەکاندا نیە.
2- هەروەها شێخ قەیس
خەزعەلی ڕاستدەکات کاتێک پێیوتم : عێراق هەرگیز نابێت بە وڵاتێکی سەقامگیر بەبێ کۆنفیدراڵی
بۆ کوردستان.
3- من پێموایە کورد
هەڵە دەکات گەر هەر لە ئێستاوە ئۆپۆزیسیۆنی خۆی بۆ هەموار کردنەوەی دەستور دەرببڕێت.
ئەم دەستورە ئیفلیجە و تەنها مورەکەبە لەسەر وەرەقە.
4- بەبۆچوونی من کورد دەبێت ئامادەیی خۆی
دەرببڕێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستور بەڵام بە مەرجی پەڕینەوە لەفیدارڵیەوە بۆ کۆنفیدراڵی!
5- واتە بەڵێ بۆ گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی
بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، بە مەرجێک برایانی شیعەش بەڵێ بکەن بۆ کۆنفیدراڵی هەرێمی
کوردستان.
6- ئەمەش دڵی سیاسەتە : واتە شتێک لە بەرامبەر
شتێکدا، نەک ڕەتکردنەوەی شتێک بە ڕەهایی.
7- کورد دەبێت تێبگات
لەوەی کە عێراقی پاش ۳٠ تەموز هەرگیز عێراقی پێش ۳٠ تەموز نیە و کاتی ئەوە هاتوە لە هاوکێشە
کۆنەکان بێنەدەرەوە.
8- هەڵەیەکی دیکە ئەوەیە
کە پێمانوابێت داگیرکردنی پەرلەمان لەلایەن سەدرەوە کۆتایی یاریەکەیە! نە ئیتار هێندە
لاوازە کە وا بە ئاسانی فڕێبدرێتە پەراوێزەوە، نە تەیاریش هێندە بەهێزە کەبتوانێت
کودەتا بکات.
9- کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت لەوە تێبگات
کە هیچ حکومەتێک بە سەماحەتی سەید موقتەدا دروستنابێ، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هیچ
حکومەتێک بەبێ ئەو دروستنابێ! ئیتر عێراقی نوێ بەم شێوەیەیە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا
بکرێ.
126 جار خوێندراوەتەوە